Avsnitt
-
لە سەرەتای ئەم سەدەی بیستەمەوە، وردە وردە خوێندەواری لە ناو ڕەمەکی کورددا پەرەی سەندووە و ئەستێنێ. ئینکار ناکرێ خوێندەواری چرای ژیانە، بەڵام لە لایەکی ترەوە، من هەست بە زیانێکی گەورە ئەکەم لە ڕووەوە؛ هەست بەوە ئەکەم چونکە خوێندەوارییەکە بە زمانی کورد نییە، هەتا سەدەی بیستەم بەسەر ئەچێ و قەومی کوردیش نەمێنێ. بۆیە ئەڵێم نەمێنێ، چونکە منداڵەکە لە قوتابخانەی غەیری کوردی لە باتی وشەیەکی کوردی فێر بێ، وشەیەکی غەیری کوردی فێر ئەبێ. ئەو وشەیە دێنێتەوە ماڵەوە و قسەی پێ ئەکا، برا بچکۆلەکە و خوشکە نەشمیلەکەی لێوە فێر ئەبن، باوکی منداڵەش ئەڵێ: کۆرپەلەم فێری زمانی نان پەیداکردن بووە، ئەویش وەری ئەگرێ، دایکیشی ئەڵێ: لە دەورت گەڕێم چەند قسەکانت جوانە؟! ئەویش فێری ئەبێ! بەرە بەرە زمانی قوتابخانەی غەیری کوردی منداڵەکە، شوێن هەوارێکی خۆش بۆ خۆی لە ماڵی باوکی منداڵەدا دروست ئەکا و زمانی مادەرزادی کوردییەکەی لە ژێریا دەست ئەکا بە نقەنق! کە پشتێک بەم جۆرە ڕۆیشت، پشتی دووەم و سێهەم ئەڵێن: باب و باپیری ئێمە بە ڕەحمەت بن، بە زمانێک قسەیان ئەکرد کە پێیان ئەوت زمانی کوردی!..
ناوی پەرتووك : ڕشتەی مرواری
بەرگی یەکەم
نووسەر : عەلائەددین سەجادی
خوێندنەوەی : ئومێد عەلی
کاری دەنگ : دلێر سەلیم
-
ژیان لەشێوەی کەشتییەکدایە. کە هەنگاو بە هەنگاو لە خاڵی سفرەوە دەست پێ دەکات بەرەو کۆتا خاڵی ژیان. بەڕێوەبردنی ئەم کەشتییە پێویستی بە کاپتنێکی باش و وریا هەیە. پێویستە کاپتنی ئەم کەشتییە شارەزاییەکی تەواوی هەبێت لەگەڵ کەسایەتییەکی بەهێز و ئامانجێکی دیاریکراو، چونکە هیچ کەشتییەک ناگات بە مەنزڵ ئەگەر کاپتنەکەی لە مێشکی خۆیدا ئامانجێکی دیاریکراوی نەبێت.
تۆ کاپتنی
لە نووسینی: موحسین ئەمین
هەڵەچنی: دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی
خوێندنەوەی: ڕێژین ڕەحیم
-
Saknas det avsnitt?
-
مردووخۆرەکان یادداشتێکە لە لایەن ئاناتۆل دارۆف نووسراوە و لە لایەن بورهان قانع لە دووتوێی ٧٤ لاپەڕەدا کراوە بە کوردى. ئەم بەرهەمە باسى گەمارۆى شارى لینینگرادى ڕووسیا دەکات لە لایەن سوپاى ئەڵمانیاوە، باسى خۆڕاگریى دانیشتوانى ئەو شارە دەکات کە چۆن بەرگەى ئەو هەموو ناهەموارییە دەگرن و ئامادە نین شارەکەیان بکەوێتە ژێر دەستى ئەڵمانەکان.
نووسەر خۆى لە ناو ڕووداوەکانى ئەو کاتەدا ژیاوە و بەچاوى خۆى هەموو ڕووداوەکانى بینیوە.
دانیشتوانى شارەکە چوار ملیۆن کەس بوون، بەڵام بە هۆى برسێتى و شەڕ نزیکەى سێ ملیۆن کەس دەمرن.
-
ناوی پەرتووک : مەملەکەتی شەیتان
نوسینی : ماکوان کەریم
خوێندنەوەی : ھەردی عەلی
-
ناوی پەرتووک : مەملەکەتی شەیتان
پەرتووکی دووەم
نوسینی : ماکوان کەریم
خوێندنەوەی : ھەردی عەلی
کاری دەنگ : ھەردی عەلی
-
نهێنی ناوچەی قەدەخەکراوی 51 لەنێوان راستی و خەیاڵ دا
-
ئێوارەیەکیان زۆر بێزار بووم .. دەرچووم لە ماڵ.. وامدەزانی ئەم دنیایە بەسەر شانی منەوەیە.. بێ ئەوەی هیچ ڕوویدابێت .. چوومە کەناری دەریا بۆ ماسی گرتن .. کاتژمێر ٩ی شەو بوو .. چەند قولاپێکم هاویشت هیچ نەهاتە دەرەوە.. لەوێش خەریك بوو بێزار بم .. ووتم دەڕۆمەوە بۆ ماڵ.. لەپڕ لە تەنیشتمەوە پیاوێك هاواری کرد ماکوان پەلە مەکە وەرە هاوکاریم بکە لەسەر ئەوبەردانە با بێمەلات ئێستا ماسی زۆر دەگرین ..!!
کەتەماشام کردو زانیم پیاوێکی بە تەمەنە واتا لە دەوری ٥٠ بۆ ٥٥ ساڵ دەبوو قولاپەکەم داناو خێرا بە دەمیەوە چووم و دەستم گرت و هێنامە سەر بەردەکەی خۆم کە ماسیم لەسەر دەگرت و لە لێواری دەریاکەوە دامناو ووتم : بەڕێز خەڵکی کوێت .. ئەو بەزمانی عەرەبی بانگی کردم.. وامزانی ئەهلی مزگەوتی خۆمانەو دەمناسێت ناوەکەمی زانییوە..!!
ناوی پەرتووک: مەملەکەتی شەیتان
ناوی نوسەر ماکوان کەریم
خوێندنەوە : ھەردی عەلی
کاری دەنگ: ھەردی عەلی
چاپی یەکەم :2016
-
دۆکیۆمێنتاریی سنووری کۆریای باشوور و باکوور ئامادەکردن و خوێندنەوەی: ئەیوب نووری مۆنتاژکردنی: سۆران حوسێن
-
کوڕێک لە گوندێکی بچووک و دوور لە دایک بوو
ڕەنگێکی پەڕیووی هەبوو
هەروەها دوو چاوی گەورە
لە کاتی بەخێوکردنی کوڕەکە
دایکی بە شێوەیەکی سروشتی گەیشتە زانینی ئەوەی
کەوا کوڕەکەی هـیـچ هـەسـتـێـکی نـیـیـە !
هەموو ئەوەی هەیبوو ئارەزووی خواردن بوو وەک ( زۆمـبـی )
بۆیە دایکی لە ژێر زەمینەکەدا بەندی کرد
تاوەکو گوند نشینەکان نەیبینن
هەموو شەوێک ، ئاژەڵی دراوسێکانی دەدزی تا خواردنی پێبدات
بەم شێوەیە ئەوی بە نهێنی بەخێوکرد
شەوێک ، مریشکی دەدزی
شەوی دواتر ، بەرازی دەدزی
بەم شێوەیە سـاڵـەکـان تێپەڕین
دواتر ڕۆژێک ، پەتایەک بڵاوبویەوە هەموو ئەو ئاژەڵانەی کە مابوو کوشتی .
هەروەها خەڵکێکی زۆریشی کوشت
ئەوانەشی کە لە پەتاکە ڕزگاریان بوو
گوندەکەیان جێهێشت ...
بەڵام دایکەکە نەیتوانی کوڕەکەی بە تەنها جێبهێڵێت لەگەڵ گوند نشینەکان بڕوات ...
دواتر کە هیچ شتێک نەمایەوە تا بیدات بە کوڕەکەی
بۆ ئەوەی کوڕەکەی تێر بکات کە لە برسا دەگریا
قاچێکی خۆی بڕی و پێیدا !
دوای ئەوە ، قۆڵی خۆی پێدا !
هەموو ئەندامەکانی خۆیدا بەو !
کاتێک کە هیچی نەمایەوە جگە لە ناو قەدی !
بۆ کۆتا جار باوەشی بە کوڕەکەیدا کرد
تا لێـیـبـگـەڕێـت ئەوەی ماوەتەوە لێی بیخوات
کوڕەکە بە هەردوو قۆڵەکانی زۆر بە توندی باوەشی بە ناو قەدی دایکی داکرد
هەروەها بۆ یەکەمین جار لە ژیانیدا قسەی کرد !
دایـکـە
تـۆ ...
زۆر گـەرمـیـت
ئایا کوڕەکە بەڕاستی چی دەویست ؟
تێرکردنی برسیەتیەکەی ؟
یان هەستکردن بە گەرمی باوەشی دایکی ؟
هەندێک جار مرۆڤەکان ئەوەندە پێوویستیان بە پشتگیری دەروونی خێزانەکانیانە ئەوەندە پێوویستیان بە دابینکردنی ژیانێکی باش نییە لەلایەن خێزانەکانیانەوە .
تەنانەت گەر خراپترین ژیانیشت هەبێت بەڵام خێزانێکت هەبێت کە لە دڵەوە لەگەڵت بن نەک بە سەروەتەکەیان ئەوا تۆ براوەیت تۆ بەبەختیت تـــۆ دڵخۆشیت .. تۆ هەست بە بەهێزی خۆت ئەکەیت چونکە تۆ خێزانەکەت لە ڕۆح لە پشتن کە ئەوەش گەورەترین ورەت ئەداتێ بۆ زاڵبوون بەسەر سەختیەکاندا .
-
وڵاتێکی نوێ لە دەرەوەی پەنجەرەکەمدا
نووسینی : تیۆدۆر کەلفەتیدس
خوێندنەوەی : چیا هادی
-
سەمای پەرییەکان تا مەرگ
-
بەرەنگاری ڕۆمانەکان بۆ سێ ساڵ
-
پەیکەری ڤینۆس میلۆ
مێژوی دروستکردنی ئەم پەیکەرە بۆ سەدەی یەکەمی (پ.ز)
دەگەڕێتوە ، پەیکەری ئەفرۆدیت لە دورگەی میلۆس بە ڤینۆس میلۆ ناسراوە ، ئەم پەیکەرە یەکێکە لە دەستڕەنگیینیەکانی هونەری گریکی لە دواین سەدەکانی دەسەڵاتیانا کە چەرخی (هیلینستی)یە دەکاتە سەدەی دووەمی (پ.ز) ناوی ئەم پەیکەرە بۆ (ڤینۆس) خودای جوانیی لەلای رۆمانییەکان دەگەڕێتەوە بۆ دورگەی (میلۆ) بە ئیتاڵی ، ئەم پەیکەرە لەساڵی (1820)دا دەرکەوتوو و دۆزرایەوە، ناوی ئەم پەیکەرتاشەی ئەم پەیکەرەی دروستکردووە نەزاندراوە ، پێ دەچێت ئەو قۆلە ونبوانە لە بنچینەدا قەڵغانیان بۆ سەرەوەی لای چەپ بەرز کردبێتەوە ، بەو هیوایەی وێنەی خواوەندەکە کاردانەوەیەکی پێچەوانەی هەبێت.
-
ئەوین لاوازی و بێ هێزیی نییە،
ئەوین هێز و قوربانیدانە.
هەر کەسێک بەڕاستی خۆشی بوێی
لەسەر ئەو ڕووداوەی بەسەرت هاتووە،
لەگەڵتدا ناگریەت، بەڵکو دوای هێزی پەروەردگار
ئەو هێزێکی وەهات پێ دەدات، کە پێیەوە خۆڕاگر بیت.
ئارام به، یاداشتنامەیەکە دەربارەی کۆمەڵێک شتی ژیان، کرانەوەی دەلاقەیەکی ڕوونە بەره و ئاسۆو هەڵسانەوەیە بۆ بەدیهاتنی ئامانجەکان.
ئاشکرایە کۆمەڵگەی کوردی بە دۆخێکی خراپی سایکۆلۆژی گوزەر دەکات، بۆیە دەشێت کتێبی ئارامبە ئارامیەک ببەخشێ بە کۆمەڵگای کوردی و بەتایبەتی چینی گەنجان، بەو پێیەی کتێبەکە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک ووتەی بەنرخ و ئەزموونی گەنجێک بەناوی (عومەر العوظە) و لەلایەن نووسەری لاو (زامدار قادری) کراوەتە زمانی شیرینی کوردی...
-
بەسەرھاتەکانی نێو ئەم ڕۆمانە، باس لە سەختییەکانی ژیانی مناڵێکی بێدایک دەکات، کە چۆن بە هۆی زوڵمی باوەژن و دەرکردنی لە ماڵەوە، تووشی تاوانێک دەبێت و لەسەری سزا دەدرێت، لە کاتێکدا هەرگیز ویستی ئەنجامدانی ئەو تاوانەی نەبووە.
بەڵام کلیلی هەموو دەرگا داخراوەکان کە ئومێدە، هەمیشە لە دڵی ئەم مناڵەدا دەمێنێتەوە و، بەم چەکەیش ڕووبەڕووی هەموو ئەو نەهامەتییانە دەبێتەوە کە دێنە ڕێی. -
بەسەرھاتەکانی نێو ئەم ڕۆمانە، باس لە سەختییەکانی ژیانی مناڵێکی بێدایک دەکات، کە چۆن بە هۆی زوڵمی باوەژن و دەرکردنی لە ماڵەوە، تووشی تاوانێک دەبێت و لەسەری سزا دەدرێت، لە کاتێکدا هەرگیز ویستی ئەنجامدانی ئەو تاوانەی نەبووە.
بەڵام کلیلی هەموو دەرگا داخراوەکان کە ئومێدە، هەمیشە لە دڵی ئەم مناڵەدا دەمێنێتەوە و، بەم چەکەیش ڕووبەڕووی هەموو ئەو نەهامەتییانە دەبێتەوە کە دێنە ڕێی. -
ئەو کەسەی لە مێژووی سێ ھەزار ساڵی مرۆڤ بە ئاگا نەبێت, تەنھا بۆ ورگی دەژی.
-
ئەو کەسەی لە مێژووی سێ ھەزار ساڵی مرۆڤ بە ئاگا نەبێت, تەنھا بۆ ورگی دەژی.
-
کەمانچەژەن، ئەو کتێبەی بە گشتی خوێنەران چێژیان لە خوێندنەوەی بینیوە.
کەمانچەژەن کتێبێکی بچووکە و پیرەمێردی شاعیر وەری گێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی، ڕەنگە ئەمەش وای کردبێت زیاتر لەناو خوێنەراندا شیرین بێت و هەست بە پاراوی و خۆڕسکی زمانەکەی بکەن.
کەمانچەژەن سەربوردی لاوێکی هەژار و بێکەسە کە باوکی لە ماڵ دەری دەکات و لە ڕێگە تووشی خانمێکی شۆخ دەبێت. خانمەکە بەزەیی پێدا دێتەوە و لای خۆی داڵدەی دا، بەڵام هاوکات شیرینی زمان و دڵسافییەکی وا لە لاوەکەی ئێمە دەکات بکەوێتە داوی ئەوینی کچەوە و تا دواهەمین وێستگە هەوڵی بەدەستهێنان و گەیشتن پێی بدات.
کەمانچە ژەن، باس لە خۆشەویستییەکی پاک و بێگەرد و ڕاستەقینە دەکات، لە قاڵبی ئەدەبیاتێکی تەنزئامێزدا کە فێرمان دەکات کۆڵنەدان بۆ گەیشتن بە خۆشەویستییەکی مەحاڵ و قوربانیدان لە پێناو عەشقێکی بێگەرددا بە چ واتایەک دێ، لێرەدا مۆسیقا ئامرازێکە بۆ بەیەک گەیشتن...
-
ڕێبوار سیوەیلی - ڕۆشنگەری
- Visa fler